نزیکەی 4 ملیۆن هاوڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لە پڕۆژەی ڕووناکی

Published at: Aug, 29 2025

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نزیکەی چوار ملیۆن هاووڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی ئابی 2025، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: نزیکەی چوار ملیۆن هاووڵاتی، دەکاتە زیاتر لە 50%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی، کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابینکراوە.


وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم فراوانبوونەی ئەمڕۆ، هاووڵاتییان لەسەر ئاستی ناوەندی شارەکانی هەولێر و دەورووبەری، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دەستییان دەگات بە کارەبای 24 کاتژمێری و زووتر لەو پلانەی بۆ داڕێژڕاوە.


وەزارەتەکە دوایین ئاماری هاووڵاتی و هاوبەشانی نێو پڕۆژەی ڕووناکی لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:


هاوڵاتی: 3,770,000


هاوبەش: 987,000


هەولێر


هاوڵاتی: 1,935,000


هاوبەش: 504,000


سلێمانی


هاوڵاتی: 1,345,000


هاوبەش: 351,000


دهۆک


هاوڵاتی: 351,000


هاوبەش: 94,000


هەڵەبجە


هاوڵاتی: 139,000


هاوبەش: 38،000


وەزارەتی کارەبا باسی لەوە کردووە، زیاتر لە 3,200 موەلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە و تا کۆتایی ساڵی 2026یش حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانی دایە زیاتر لە 7,000 موەلیدە بکوژێنێتەوە. 


کۆی گشتیی ژمارەی ئەو موەلیدانەی کوژێنراونەتەوە و کاریگەرییان لە کەمکردنەوەی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی ساڵانە بە تۆن لە پڕۆژەی ڕووناکی بەمشێوەیە:


ژمارەی موەلیدەی کوژێنراوە: 3,222


کەمکردنی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن: 600,000


هەولێر


ژمارەی موەلیدەی کوژێنراوە: 2,197


کەمکردنی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن: 410,000


سلێمانی


ژمارەی موەلیدەی کوژێنراوە: 604


کەمکردنی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن: 112,000


دهۆک


ژمارەی موەلیدەی کوژێنراوە: 356


کەمکردنی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن: 63,000


هەڵەبجە


ژمارەی موەلیدەی کوژێنراوە: 65


کەمکردنی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن: 15،000


مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە ئایاریش ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.